گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’سێ هۆکار’’..پێشبینییەکى نوێ بۆ دۆلار دواى هاڕەکردنى نرخەکەى

2021.07.05 - 18:55
App store icon Play store icon Play store icon
’’سێ هۆکار’’..پێشبینییەکى نوێ بۆ دۆلار دواى هاڕەکردنى نرخەکەى

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

وتەبێژی بازاری دۆلارەکەی سلێمانی پێشبینى دەکات بەهای دۆلار زیاتر دابەزێت، دواى ئەوەى ئەمڕۆ نرخەکەى بەرانبەر دینار هاڕەیکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ نرخى دۆلار لەبازاڕەکانى هەرێمى کوردستان دابەزینى بەرچاوى بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار بە 147 هەزار و 150 دینار مامەڵەى پێوە کرا لەکاتێکدا لەگەڵ کردنەوەى بازاڕدا بە 147 هەزار و 300 دینار بوو.

 

جەبارگۆران وتەبێژی بازاری دۆلارەکەی شاری سلێمانی( 5ی تەموزی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" سێ هۆکاری ئەو دابەزینەی خستەڕوو  کە یەکەمیان ئەوەیە  بانکی ناوەندی ڕۆژ بەڕۆژ دۆلاری زیاتردەخاتە بازاڕەوە ئەوەش وایکردووە، خواست لەسەر ئەو دراوە کەمبێتەوە.

 

رونیشیکردەوە "بانکی ناوەندی ئەمڕۆ زیاتر له 212 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازارەوە کەزیاتر لە 171 ملیۆن دۆلاری بۆ حەواڵەی بازرگانەکان بووە و زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلاریش بۆ مامەڵەکردن بووە لەبازارەکاندا".

 

لەبارەی دووەم هۆکارەوە، جەبار گۆران وتی "میکانزمی خستنەرووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بانکی ناوەندی ڕێگریی دەکات لەوەی بازرگانە سیاسییەکان زیاتر قازانج بکەن لە ئاڵۆگۆڕکردنی بازار بۆیە، ئەو پرۆسەیەی بەشێوەیەکی باش قەتیس کردووە و چاودێری چڕی خستووەتە سەر ئەو بانکانەی کە سەرپێچی ڕێنماییەکان دەکەن".

 

بەوتەی وتەبێژى بازاری دۆلارەکەی سلێمانی، کەمبوونەوەی جموجۆڵی بازرگانی و کەمبوونەوەی حەواڵە بازرگانییەکان بەهۆی دۆخی سیاسی عێراقەوە وایکردووە زیاتر خواست لەسەر دۆلار کەمبێتەوە، ئەوەش هۆکاری سێهەمی دابەزینی دۆلارە.

 

نرخى دۆلار لەکۆتایی حوزەیرانى 2021 ەوە بۆ خوار 150 هەزار دینار دابەزیوە، دواى رێوشوێنەکانى بانکى ناوەندى بۆ دابەزاندنى نرخەکەى.