گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارزانى بۆ پەرلەمانتارانى پارتى: دەزانم دەڵێم چی

2021.07.05 - 17:53
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانى بۆ پەرلەمانتارانى پارتى: دەزانم دەڵێم چی

ناس کورد-

 

مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى لەگەڵ پەرلەمانتارانى حزبەکەى لەپەرلەمانى کوردستان کۆبووەوەو رایگەیاند،  شەڕی کورد و کوردى حەرام کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتارى پارتى کە بەشدارى کۆبوونەوەکەى کردووە لە بڵاوکراوەیەکى کورتدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بارزانى پێی وتوون خوێنی کورد بەدەستی کورد ناڕژێت و شەڕی کورد و کوردى حەرام کردووە و دەزانێت دەڵێت چی.

 

کۆبوونەوەکەى بارزانى و فراکسیۆنى حزبەکەى دواى نزیکەى هەفتەیەک دێت لەکۆبوونەوە مشتومڕاوییەکەى پەرلەمان لەسەر موچە و دۆخى دارایی، کە پەرلەمانتارانى پارتى رەخنەى توندیان لەبەرپرسانى حکومەت گرت لەو بارەیەوە.

 

ئەو کۆبوونەوەیە کاردانەوە و کێشەى بەدواى خۆیدا هێنا، دوو وەزیرى گۆڕان و یەکێتى کە پێکهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی و خالید شوانى وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى دانوستان لەگەڵ بەغدا کە لەکۆبوونەوەکەى پەرلەماندا کەوتنە بەر رەخنەى توندى پەرلەمانتارانى پارتى بایکۆتى کۆبوونەوەى حکومەتیان کرد.