گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئەمەریکا له‌عێراق کرایە ئامانج

2021.07.05 - 17:13
App store icon Play store icon Play store icon
گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئەمەریکا له‌عێراق کرایە ئامانج

ناس کورد-

 

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزە بیانییەکان لەبنکەی سەربازی عەین ئەسەد لەڕێگەی سێ موشەکی جۆری کاتیوشاوە کراونەتە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە ولەئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکان دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

واین مارتۆ وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی لەعێراق و سوریا ( 5ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند "کاتژمێر 2:45 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بنکەی سەربازی عەین ئەسد بەسێ موشەکی جۆری کاتیۆشا کرابە ئامانج".

 

وتیىشى "موشەکەکان لە دەوروبەری بنکەکەدا کەوتوونەتە خوارەوە، هێرشەکەش زیانی گیانی نەبووە، لەئێستادا هەوڵەکان چڕکراوەنەتەوە بۆهەڵسەنگاندنی زیان مادییەکان".  

 

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، دەکەوێتە پارێزگای ئەنبارلەخۆرئاوای عێراق، به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای ئەمەریکا له‌عێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت.

 

ساڵی ڕابردوو  ئێران وەک تۆڵەکردنەوەیەک لەبەرانبەر کوشتی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودسی ئەو وڵاتە، ئەو بنکە سەربازییەی بەچەند موشەکێکی کیشوەربڕ کردە ئامانج.