گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’سزای سەرپێچیی ئۆتۆمبێل لە شارەکانی عێراقەوە دەگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان’’

2021.07.05 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
’’سزای سەرپێچیی ئۆتۆمبێل لە شارەکانی عێراقەوە دەگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان’’

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی هاتۆچۆی عێراق ڕایگەیاند، دوای ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان، ئیدی هاووڵاتیانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەتوانن بەبێ گرفت تابلۆکانی هەرێم بگوێزنەوە بۆ بەغدا و بە پێچەوانەوە، ڕاشیگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هەڵگری تابلۆکانی هەرێمن و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن، سەرپێچییەکانیان بە سیدی ڕەوانەی هاتوچۆی هەرێم دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا تاریق ئیسماعیل، بەڕێوەبەی گشتیی هاتوچۆی عێراق (دووشەممە 5ی حوزەیران 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند، " جگە لە هەرێمی کوردستان ژمارەی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان لە عێراق، نزیکەی پێنج ملیۆن و600  هەزار ئۆتۆمبێلە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەگوێرەی داتاکان کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و حکومەییەکانیشی لە خۆ گرتووە تەنها لەشاری بەغدا دوو ملیۆن و 700 هەزار ئۆتۆمبیل هەیە، ئەو لە کاتێکدایە کە دیزاینی شەقامەکان بەغدا کە پێش 30 ساڵ دروست کراون تەنها توانای 200 هەزار هەزار ئۆتۆمبێلیان هەیە".

 

بەڕێوەبەری هاتوچۆی عێراق لەبارەی یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان وتی، " هەرێمى کوردستان لەئێستادا لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا کاردەکات کەماوەى 10 ساڵە ئێمە کارى لەگەڵ دەکەین، رێککەوتنێکى سەرەتایى لەنێوان ئێمە وهەرێمدا هەیە بۆ یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل". 

 

وتیشی، "دوای گەیشتن بەڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم، ئیترهاوڵاتیانی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەتوانن بەبێ گرفت تابلۆکانی هەرێم بگوێزنەوە بۆ بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق و بە پێچەوانەشەوە"

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هەڵگری تابلۆکانی هەرێمن و لە ناوچەکانیی ناوەڕاست و باشوری عێراقن، سەرپێچییەکانیان بەسیدی ڕەوانەی هاتوچۆی هەرێم دەکرێن، بۆ ئەوەی لەکاتی تازەکردنەوەی ساڵانەکانیان سزای دارایی سەرپێچییەکانیان لێی وەربگیرێت".