گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کچێکی 16 ساڵان لەلایەن باوکییەوە بە چەقۆ کوژرا.. ’’درەنگ لە بازاڕ گەڕاوەتەوە’’

2021.07.05 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
کچێکی 16 ساڵان لەلایەن باوکییەوە بە چەقۆ کوژرا.. ’’درەنگ لە بازاڕ گەڕاوەتەوە’’

ناس کورد-

لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی تەمەن 16 ساڵان لەلایەن باوکییەوە بە چەقۆ کوژرا، ڕێکخراوێکی مرۆییش دەڵێت، بەهۆی ئەوەی کچەکە درەنگ لە بازاڕەوە گەڕاوەتەوە ماڵەوە بە پاساوی شەرەف کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (دووشەممە 5ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی مێرمنداڵی تەمەن 16 ساڵان لەلایەن باوکییەوە بە چەقۆ کوژرا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کچەکە ناوی (ش. ب) و بەهۆی ئەوەی درەنگ لە بازاڕەوە چووەتە ماڵەوە لەلایەن باوکییەوە لێیدراوە و پاشان بە چەقۆ کوژراوە."

 

بەگویرەی ئامارەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا نۆ ژن و کچ لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون کە هەشت کەسیان بە دەستی کەسانی نزیکی بنەماڵەکەیان بووە،  هەروەها دوو کەس لەو نۆ کەسە بە پاساوی ناموس کوژراون.