گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنگێلا مێرکڵ: دژی دەوڵەتی کوردیم

2019.06.20 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنگێلا مێرکڵ: دژی دەوڵەتی کوردیم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سوربوونی خۆی بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپاتکردەوە و بەتوندی دژی دەوڵەتی کوردیش وەستایەوە. . مێرکڵ لەبەردەم ژمارەیەک خوێندکاری وڵاتەکەیدا لەشاری گۆسلاری سەر بە ویلایەتی سەکسۆنیای خواروو، وتی، لە ڕابردوودا چەند جارێک بەڕوونی دژی سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی هەڵوێستی خۆی دەربڕیوە، هەروەک یەکپارچەیی خاکی عێراقیشی بەپێویست زانی لەپێناو دابینکردنی ئاشتی لە ناوچەکە. . ڕاوێژکارەکەی ئەڵمانیا جەختیشیلەوەش کردەوە، هەبوونی دەوڵەتی کوردی، ئاشتی بۆ ناچەکە ناهێنێت و خۆبەڕێوەبەری باشترین بژاردەیە بۆ کوردەکان، بەپێویستیشی زانی، بارودۆخێکی دادپەروەرانە بۆ کورد لەچوارچێوەی عێراقدا دەستەبەر بێت. . مێرکڵ ئاماژەى بەوەشکرد، ڕیفراندۆمى کوردەکان لە 25ى ئەیلولی2017دا دەریخست کە هەموو وڵاتان ڕەتیدەکەنەوە، جگە لەحکومەتی عێراق خۆی کە ڕەزامەند نەبوو لەسەر ئەو پرسە. . حکومەتی ئەڵمانیا لەچوارچێوەی وڵاتانی هاوپەیمانان لە شەڕی دژ بە داعشدا، بەردەوام مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکات و چەکی پێشکەوتوویان پێ دەفرۆشێت. . .