گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایکۆتی دەوام دەستیپێکرد

سلێمانی؛ فەرمانبەرانی فەرمانگەیەک بایکۆتی دەوامیان کرد

2021.07.05 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ فەرمانبەرانی فەرمانگەیەک بایکۆتی دەوامیان کرد

 ناس کورد-

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد و داوای دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین و لە وادەی خۆیدا دەکەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تەموزی 2021، فەرمانبەرانی شارەوانییەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد و لەبەردەم بینای شارەوانی گردبوونەوە و داوادەکەن لێبڕینی موچە کۆتایی پێبێت و لەکاتی خۆیدا موچە دابەش بکرێت.

 

یەکێک لە گرفتەکانی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەش زیادکرنی دەوامە لە دوو ڕۆژەوە بۆ پێنج ڕۆژ لەگەڵ ئەوەی بە لێبڕینەوە موچەیان پێدەدرێت.

 

ئەو فەرمانبەرانە دەڵێن، "کە دەوامیان بۆ زۆر کردووین با موچەکەشمان بە تەواوی  و لەکاتی خۆیدا پێبدەن کە زۆربەمان پێش هاتنی سەری مانگ قەرز دەکەین."

 

فەرمانبەرێک ئاماژەی بەوەکرد، "حکومەت قارسمان ئەکات و %21مان لێ ئەبڕێت، حەق وایە بە شۆرتەوە دەوام بکەین چونکە قارس کراوین."

 

باسی لەوەشکرد، "ئێسە ئەگەر شەڕ بێت پارە بۆ شەڕ هەیە و بە ملیۆنان دۆلار بۆ شەڕ خەرج دەکەن، بەڵام بۆ موچەی خەڵک نییە."

 

ئەگەرچی لیبڕینی موچەی فەرمانبەران بەردەوامە، ماوەی دوو مانگە کێشەی دواکەوتنی دابەشکردنی موچە دەستی پێکردووەتەوە و لەماوەی 10 ڕۆژی ڕآبردوودا تەنها چوار وەزارەت موچەیان پێدراوە.

 

پارتی و یەکێتی کە دوو حزبی سەرەکی پێکهێنەری حکومەتن، هەریەکەیان ئەوی دیکەیان بۆ هۆکاری دواکەوتنی موچە تۆمەتبار دەکەن بە نەگەڕانەوەی داهاتەکانی ژێر دەسەڵاتیان بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و و وەزیری داراییش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نییە.