ناس کورد-
دەرکەوتنى جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا و چەمانەوەى لەبەردەم ڕێڤیکا ڕافیتزى بەڕێوەبەرى نوسینگەى ڕۆڤین ڕیڤیلینى سەرۆکى ماوە بەسەرچووى ئیسرائیل، کاردانەوەى زۆرى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى بەدواى خۆیدا هێنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى ماڵپەڕى KIKARى ئیسرائیلى، ئەو ژنەى کە بایدن لەبەردەم قاچیدا دەچەمێتەوە سەر بەگروپى حەریدیمى پەڕگیرى یەهودییە.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بایدن دواى ئەوەى کارەکەى بۆ ئەنجام داوە کە لەلایەن ڕێڤیلنەوە پێی وتراوە کە ئەو ژنە دایکى 12 منداڵە و بایدنیش وەکو ڕێزلێنانێک بۆى چەماوەتەوە.
هاوکات لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش وێنەکە لەنێوان ئەمەریکییەکاندا بە بەرفراوانى بڵاو بۆوە و وەکو وێنەى هەفتە ناوبراوە.