گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى ڕاگرتنى خەرج کردنى مووچەى خانەنشینان رونکردنەوە دەدرێت

2021.07.05 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى ڕاگرتنى خەرج کردنى مووچەى خانەنشینان رونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

نوسینگەى راگەیاندنى دەستەى خانەنشینى نیشتیمانیى عێراق ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى هەواڵى راگرتنى خەرجکردنى مووچەى خانەنشینان بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى دەستەکە (5ى تەموزى 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵى بوونى گرفتێکى ئەلەکترۆنى لە دەستەى خانەنشینى نیشتیمانیى بڵاوکرایەوە و گوایە بەو هۆیەوە خەرج کردنى مووچەى خانەنشینان راگیراوە.

 

دەستەکە رونیدەکاتەوە کە ئەو هەواڵانە راست نیین و هیچ گرفتێک لە خەرج کردنى مووچەى خانەنشینان نییە.

 

جەختیش کراوەتەوە لەوەى کە هەر کات تەمویلى ماددەى لە وەزارەتى داراییەوە دابین کرا دەست دەکرێت بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان.