گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بەغدای شەرمەزار کردووە

2019.06.20 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بەغدای  شەرمەزار  کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چاودێران ڕایدەگەیەنن، دووبارەبوونەوەی هێرشە مووشەکییە نادیارەکان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، پێگەی بەهێزی ئێران نیشاندەدەن لەناوچەکە، بەغداش لەنێوان ئاڵۆزییەکانی ئەو دوو وڵاتەدا "کەوتووەتە دۆخێکی شەرمەزارییەوە". . هەرچەندە هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لەئەستۆ نەگرتووە کە هەفتەی ڕابردوو بە مووشەک ئاڕاستەی "بنکەی سەربازی بەلەد" لە باکوری بەغدا کرا، بەڵام زۆربەی مووشەکەکان لەو ناچانەوە هاوێژران کە لەژێر کۆنترۆڵێ گرووپە چەکدارییە شیعیەکانی سەر بە ئێراندان و بە ئاشکرا دژایەتی ئەمریکا دەکەن. . لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا سێجار بە مووشەک هێرشکرایەسەر بنکەی بەلەدو سەربازگەی ئاڵتاجی و دواهەمینیشیان بنکەی سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی موسڵ و نوێترینیشیان بۆ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی  بوون لە بەسرە. . ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 18/6 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەواوی کارو چالاکیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ناعێراقییەکانی لە دەرەوەی چوارچێوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە کرد. . عەبدولمەهدی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، چیتر ڕێگە بە بەردەوامبوونی ئەو کارانە نادەن، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک لە وتەکانی عەبدولمەهدی، مووشەکێک ئاراستەی کۆمپانیا نەوتییە عێراقی و بیانییەکان کرا لە پارێزگای بەسرە و بەهۆیەو سێ کەس برینداربوون. . دیسان لەو شوێنەی کە هێرشەکەی کرایەسەر، دوو کۆمپانیای ئەمریکی لەشوێنەکدا بوونیان هەیە، ئەوانیش ئیکسۆن مۆبیل و بیکەر هیوزی ئەمریکین. . فەنار حەداد، شارەزای کاروباری عێراق لە زانکۆی سەنگاپوورەی نیشتیمانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، ئەو دەستە ئێرانییە، باڵادەستی تاران نیشاندەدات بەسەر عێراقەوە. . حەداد ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو هێرشانە، تەنها کاریگەری لەسەر کشاندنەوەی کارمەندانی ئەمریکی و شەرمەزارکردنی حکومەتی عێراقی نەکردووە، بەڵکو شێوازێکیتری هەڕەشەیە بۆسەر سەرچاوەی وزەی نێودەوڵەتی و کارەکانی کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییە گەورەکان لە عێراق. . عێراق پەیوەستە بە پەیوەندییە سەربازی و دیبلۆماسییەکانی ئەمریکاوە، لەهەمانکاتدا، زۆر نزیکە لەگەڵ ئێران و یەکێکە لە هاوبەشە بازرگانییەکان لەگەڵ بەغدا و کۆنترۆڵی ژمارەیەک لە گرووپە شیعییە چەکدارەکانیشی کردووە. . بەوتەی هیشام هاشمی، شارەزای بواری سەربازی، لەکاتێکدا عێراق بەڵێنیداوە پارێزگاری لە بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی وڵاتانی بیانی بکات، بەڵام کەوتووەتەوە هەڵوێستێکی "ئیحراج"ەوە لەبەرامبەر ئەو هێرشانە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەژێر فشاردان. . عێڕاق کە دووەم گەورە وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێکە، ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات. . .