گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سانا: ئەمەریکا چەندین بارهەڵگرى نەوتى دزراوی لە سوریاوە ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کرد

2021.07.04 - 21:39
App store icon Play store icon Play store icon
سانا: ئەمەریکا چەندین بارهەڵگرى نەوتى دزراوی لە سوریاوە ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کرد

ناس کورد- 

ئاژانسى هەواڵى سوریا بڵاوى کردەوە، هێزەکانى ئەمەریکا کاروانێکى ترى بارهەڵگریان بەرەو هەرێم ڕەوانە کردووە کە نەوت و دانەوێڵەى تێدا بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى ساناى سوریا (4ى تەموزى 2021) بڵاوى کردەوە، هێزەکانى ئەمەریکا 45 بارهەڵگرى گەنم و نەوتیان لە ناوچەى ڕەمیڵلانى نزیک شارى حەسەکە لە باکورى خۆرهەڵاتى ئەو وڵاتەوە بردووە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بەهێزبوونى بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لەو دورگە سورییە.

 

میدیاى فەرمى سوریا لەزارى چەند شایەتحاڵێکەوە لەناحیەى یەعریبەوە گواستویەتیەوە "کاروانێکى 45 بارهەڵگرى کە نەوت و گەنمیان پێ بووە ناوچەى ڕەمیلانیان بەجێهێشتووە و گەیشتونەتە ناو دەروازى وەلید کە خاڵێکى نایاساییە لەنێوان هەرێم و سوریادا".

 

بەگوێرەى سەرچاوەکانى سانا، 27 بارهەڵگرى چەک و تەقەمەنى لۆجستى لەلایەن هێزەکانى ئەمەریکاوە بەرەو ناوچەى ڕەمێلان کە هێزەکانى ئەو وڵاتەى تێدا جێگیرە لەچەند کاتژمێرى ڕابردوودا کەوتووەتە ڕێ.

 

ساناى سورى دەشڵێت، دوێنیش هێزەکانى ئەمەریکا 37 بارهەڵگرى تری نەوتیان لەدورگەى سوریەوە لەڕێگەى دەروازى وەلیدى قاچاخەوە بەرەو باکوورى عێراق ڕەوانە کردووە.

 

هەر بەپێى ئاژانسە سورییەکە ڕەمیڵان گەورەترین ناوچەى دەوڵەمەندە بەکێڵگە نەوتییەکانى سوریا.