گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپاى پاسداران خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکى ڕادەگەیەنێت و ئەمریکاش ڕەتیدەکاتەوە

2019.06.20 - 08:28
App store icon Play store icon Play store icon
سوپاى پاسداران خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکى ڕادەگەیەنێت و ئەمریکاش ڕەتیدەکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- سوپاى پاسداران ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکى سیخوڕیی ئەمریکایان خستوەتە خوارەوە، ئەمریکاش ڕەتیکردەوە کە ئەو فڕۆکەیە سەر بە سوپاى وڵاتەکەى بێت. . ئاژانسە میدیاییەکانى سەر بە سوپاى پاسدارانى ئێران باسیان لەوەکردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە سوپاى پاسداران فڕۆکەیەکى "سیخوڕى" ئەمریکییان لە هەرێمى هورمزجان لە باشورى ئێران خستوەتە خوارەوە. . ئاماژەشیان بەوەکردووە، لەکاتێکدا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەیان خستووەتەخوارەوە کە چووەتە ئاسمانى ئێرانەوە. . لەبەرامبەردا سوپاى ئەمریکا زوو هاتنە دەنگ و ڕایانگەیاند، هیچ فڕۆکەیەکى ئەمریکى لە ئاسمانى ئێران لە چالاکیدا نەبووە و نەفڕیوە، بیڵ ئۆربان، وتەبێژ بەناوى سەرکردایەتى سەنتەرى ئەمریکى وتى: "ئەو هەواڵانە ڕاست نین و هیچ فڕۆکەیەکى ئەمریکى لە ئاسمانى ئێران نەفڕیوە".   . .