گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى نوێى وەزیرى دارایى لەبارەى پابەندبوونى بە جێبەجێکردنى یاساى بودجەوە 

2021.07.04 - 21:16
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى نوێى وەزیرى دارایى لەبارەى پابەندبوونى بە جێبەجێکردنى یاساى بودجەوە 

ناس کورد- 

وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند،بە مەبەستى جێبەجێکردنى بودجەى گشتى تاوتوێى چەند میکانیزمێکى نوێ دەکەن. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى وەزارەتى دارایى حکومەتى عێراق (4ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى بەئامادەبوونى بریکارى وەزیر و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرى گشتى سەر بە وەزارەت، سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى کردووە بەمەبەستى جێبەجێکردنى ئەو بەرنامە ستراتیژیانەى کە وەرەقەى سپى چاکسازى لەخۆى دەگرێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، جەخت لەسەر پڕۆژەى جێبەجێکردنى چوارچێوەکانى بودجەى گشتى کراوەتەوە لەڕێگەى بەرنامە و میکانیزمى (𝗣𝗕𝗕) ئەوەش بەناوەندى 3 - 5 ساڵ و هەروەها پشتبەستن بەئەزموونى تەکنیکى نێودەوڵەتى پێویستە ئەوە سەربارى ئامادەکردنى کارمەندان بۆ مەشق و ڕاهێنان بۆ ئەوەى بودجەى کەرەستە و بەرنامەکان بچەسپێنن.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هەر لەکۆبونەوەکەدا تاوتوێى پڕۆژەى چاکسازى سیستمى باج کراوە بەپێى پلانى چاکسازى ئابورى و دارایى و هەروەها دیاریکردنى میکانیزمێکى نوێى باج و بەرەو پێشچوونى، ئەوە سەربارى بەردەوامبوون لەنوێ کردنەوەى  ژمارەى ناسنامەى باجدان (𝗧𝗜𝗡)  بۆ هەموو هاوڵاتیان.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تاوتوێى چارەسەرە پێشنیارکراوەکانیش کراوە کە بۆ چاکسازى باجدان پێشکەش کراون بە بەرەوپێشبردنى سیستمى گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتیە تایبەتمەندەکان ئەوەش بۆ جێبەجێ کردنى سیستمى باجى ئەلیکترۆنى.