ناس کورد-
ئەبوبەکر هەڵەدنى، ئەندامى پەرلەمانى کورستان رونکردنەوەیەکى لەبارەى وتاردانى لە گوندى جەلەمۆرد ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینیى چەمچەماڵ، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەبوبەکر هەڵەدنى (4ى تەموزى 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کردووە، بەسەردانێک چووەتە ئەو گوندە و لەسەر داخوازى دانیشتوانى گوندەکە نوێژى هەینى بۆ ئەنجام داوون.
لەبارەى رونکردنەوەکەى پێشترى بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو مۆڵەتى لە خواى گەورە وەرگرتووە و نوێژى هەینى واجبە لەسەر موسڵمانان دەشڵێت "بۆیە فەرمایشتێکى خواى گەورەم جێبەجێ کردووە کە ئەمر بە چاکەیە".
جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بە رەزامەندى و وەرگرتنى مۆڵەت لە خەڵکى گوندەکە نوێژى هەینى ئەنجام داوە.
ئەو پەرلەمانتارە رەخنە لەشێوازى نووسینى ڕونکردنەوەکەى بەڕێوەبەرایەتییەکە دەگرێت و دەڵێت "ئه‌وه‌نده به ته‌نگه نه‌فه‌سی نوسراوه‌كه‌تان نوسیوه ده‌لێن كه‌سێك كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه به‌ناوی ئه‌بوبه‌كر هه‌له‌دنی ئه‌وه‌نده به ئێره‌یی و چاوته‌نگی و ته‌نگه نه‌فه‌سی حزبی نوسراوه له كاتێكدا سوپاس بۆ خوا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی په‌رله‌مانی كوردستان كه هه‌شت ساڵه ئێمه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانین ده‌مانناسن".