گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەکى نوێ بۆ نرخى نەوت لە جیهاندا ’لە 70 دۆلار دانابەزێت’

2021.07.04 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى نوێ بۆ نرخى نەوت لە جیهاندا ’لە 70 دۆلار دانابەزێت’

ناس كورد-

وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەى پاڵپشتى ڕێککەوتنەکەى ئۆپێک دەکات تا مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى داهاتوو بەکەمکردنەوەى 400 هەزار بەرمیل ڕۆژانە لەمانگى ئابەوە، دەشڵێت "نرخى نەوت تا ساڵێکى تر لە 70 دۆلار دانابەزێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار (4ى تەموزى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، ڕێککەوتنى ئۆپیک پێشبینى دەکرێت پاڵپشتى سەقامیگرى بازاڕ بکات و لە بەرژەوەندى بەرهەمهێنەران و بەکاربەرانیشدا بشکێتەوە و هەروەها پێشبینى ئەوەش دەکرێت نرخى نەوتى خاو تا مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى 2022 لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بمێنێتەوە.

 

عەبدولجەبار باسى لەوەش کردووە، هەناردەى نەوت لەم مانگەدا دەگاتە 2 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە و عێراقیش بەڕێژەى لە 100% پابەندە بە دابەزاندنى هەناردەى نەوت بەپێى ڕێککەوتنەکەى ئۆپیک.

 

وەزیرى نەوت ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، کۆمپانیاکانى لۆک ئویلى ڕوسى و بى بى بەریتانى دەیانەوێت لەعێراقدا بەردەوام بن و پلانى گرنگیان بۆ پڕۆژەکانى وزەش هەیە لە ئایندەدا.

 

لەماوەکانى ڕابردووشدا ئیمارات درێژکردنەوەى هاوپەیمانى ستراتیژى ئۆپێکى بۆ کەمکردنەوەى هەناردەکردن ڕەت کردەوە و ئەو ڕێککەوتنەشى بە نادادپەروەر وەسف کرد بۆ ئیمارات و هاوکات پاڵپشتى کردنى بۆ بیرۆکەى زیاتر بەرهەمهێنان بەبێ هیچ مەرجێک دەربڕى.