گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاریی

’’سوپاى پاژنەبەرز’’ شەپۆلێک توڕەیی بەدواى خۆیدا دەهێنێت

2021.07.04 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
’’سوپاى پاژنەبەرز’’ شەپۆلێک توڕەیی بەدواى خۆیدا دەهێنێت

ناس کورد-

 

وێنەى ژن و کچە سەربازەکانى سوپاى ئۆکرانیا کە پێڵاوى پاژنە بەرزیان لەپێ کردووە لەکاتى مەشقدا کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە هەندێ پەرلەمانتارى ئەو وڵاتەى توڕەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وێنەکان لەلایەن وەزارەتى بەرگرى ئۆکرانیاوە بڵاوکراونەتەوە، لە چوارچێوەى ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنى نمایشێکى سەربازى بەبۆنەى تێپەڕبوونى 30 ساڵ بەسەر سەربەخۆیی ئەو وڵاتەدا، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى "گاردیان" ى بەریتانى.

The scandal erupted after the Defense Ministry released photos of a rehearsal of the parade to be held to mark the 30th anniversary of Ukraine’s independence on 24 August.

لەوێنەکاندا کچ و ژنە سەربازەکان دەردەکەون کە پێڵاوى پاژنە بەرزیان لەپێدایە و بە شێوازى سەربازى دەڕۆن، وەزارەتى بەرگریش جەختیکردووەتەوە کە نیازیان وایە ژنان و کچانى سەرباز بەو پێڵاوەوە نمایش بکەن.

1-1448960.jpg

ئەو هەنگاوە کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتووەتەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتارى نزیک لەسەرۆکى پێشووى ئۆکرانیا داوایان کردووە ئەو جۆرە پێڵاوە وەک بەشێک لە جلوبەرگى سەربازى دابنرێت، لەکاتێکدا بەشێکى دیکە لەپەرلەمانتاران داوایان لە وەزیرى بەرگرى کردووە پۆزش بهێنێتەوە.

1-1448958.jpg