گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی داوایەکی عێراق لە ئەمریکی و ئێرانییەکان ئاشکرا دەکات

2021.07.04 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی داوایەکی عێراق لە ئەمریکی و ئێرانییەکان ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، داوامان لە ئەمریکی و ئێرانییەکان کردووە یەکلاییکردنەوەى کێشەکانیان لە عێراق دووربخەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "لاريبوبليكا"ی ئیتالی ڕایگەیاند، چەندین ساڵە عێراق بووەتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەى بەرکەوتن و ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا، بۆیە پێویستە ڕێگەی گفتوگۆی سیاسیی هەڵبژێرین بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، هەمووانیش لە ئارامکردنەوەى دۆخەکە سودمەند دەبین."

 

دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لەگەڵ ئیدارەی سەرۆک بایدن و پێمانوایە کە دەتوانین هەنگاو بنێین بۆ قۆناغی گفتوگۆی هەرێمی."

 

کازمی جەختی کردووەتەوە کە "ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر گرنگ دەبێت و یەکلاییکەرەوە دەبێت بۆ ناوچەکە، ئێمە پێمان وایە دەکرێت ئەوە ئەنجام بدرێت، سەرکەوتنی دانوستانەکانی ڤییەنا کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر ناوچەکە، هەروەها خزمەتی سەقامگیری عێراقیش دەکات."