ناس کورد-
وەزارەتی کارەبای هەرێم دوو گرێبەستی بۆ جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی کارەبا لە پارێزگای سلێمانی واژۆ کرد کە بەبڕی نزیکەی 50 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (یەکشەممە 4ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "پرۆژەی یەکەم بۆ بەستنی هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان بازیان و ڕانیە بە درێژایی 105 کیلۆمەتر و بە گوژمەی 31 ملیار و 600 ملیۆن دینار لە ایەن کۆمپانیای هێرۆوە لە ماوەی 365 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پرۆژەی دووەم بۆ بەستنی هێڵی 132 کەی ڤی لە نێوان تانجەرۆ و سەیدسادق بە دووری 55 کیلۆمەتر و بە تێچوونی 17 ملیار و دووسەد و 10 ملیۆن دینار لە لایەن هەردوو کۆمپانیای هێرۆ و مادۆوە لە ماوەی (220) رۆژدا جێبەجێ دەکرێت."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، کەمال محمد، وەزیری کارەبا لە رێورەسمی ئیمزاکردنی گرێبەستەکاندا، پێداگیریی لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی هەردوو پرۆژەکە بە کوالیتییەکی بەرز بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی کردەوە.