گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

وادەی هاتنی ’’هەوایەکی فێنک’’ بۆ ناوچەکانی هەرێم ئاشکرا کرا

2021.07.04 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی هاتنی ’’هەوایەکی فێنک’’ بۆ ناوچەکانی هەرێم ئاشکرا کرا

ناس کورد-

کەشناسێکی دیاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی زاڵبوونی کاریگەریی بارستەهەوایەکی فێنک، سبەینێ دووشەممە تێکڕای پلەکانی گەرما دادەبەزێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی ساڵانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەهۆی ئەو بارستەهەوایە فێنکەوە پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 3 تا 4 پلەی سیلیزی دادەبەزن، لە سەنتەری پارێزگاکان لەنێوان 38 بۆ 41 پلەی سیلیزی ئەبێت.

 

دەشڵێت، "لە ناوچەکانی گەرمیان نزم دەبێتەوە بۆ نێوان 40 تا 43 پلەی سیلیزی و بەهۆیەوە ھەستکردن بە گەرما کەم دەبێتەوە، هەروەها لە کاتەکانی شەو بۆ بەرەبەیان کەشوهەوا فێنک ئەبێت".

 

ئاراس جەبار جەختی کردووەتەوە "کە ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسایی ئەبێت لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاوا 10-15کم/س."