گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: هەموو لایەنەکان پێویستیان بە دەنگی پارتییە

2021.07.04 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: هەموو لایەنەکان پێویستیان بە دەنگی پارتییە

ناس کورد-

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، ئەم ھەفتەیە دەنگدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکایەتیی لیژنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا دەکرێت و هەموو لایەنەکان پێویستیان بە دەنگی پارتییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (یەکشەممە 4ی تەموزی 2021) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، " دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەی لیژنەکانی پارێزگا لە 15 لیژنەوە بۆ 10 لیژنە کەمکرایەوە و لیژنەکان لێک دران، ئەم ھەفتەیە سەرۆکایەتیی لیژنەکان و سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان دیاری دەکرێت،."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوەش بەپێی رێککەوتن دەبێت و کە دیاری کرا، دەنگی لەسەر دەدرێت، بۆیە فراکسیۆنەکان رێککەوتن دەکەن ھەر لیژنەیەک بەر کێ بکەوێت، بەڵام بۆ دەنگدان ھەمووان پێویستیان بە دەنگی پارتییە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی یان جێگر یاخود بڕیاردەری لیژنە وەربگرن."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە لیژنەکانمان لێک داوە، بۆ نموونە لیژنەی چاودێری و دەستپاکی لەگەڵ لیژنەی دارایی لێک درا و لیژنەی رۆشنبیری و وەرزش لەگەڵ لیژنەی پەروەردە لێک درا و لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان بووە یەک و گواستنەوە و شارەوانیش بوونە یەک لیژنە".

 

ڕوونیشی کردووەتەوە، لەم ھەفتەیەدا لیژنەکان دەستبەکار دەبن و دەست بە چاودێریکردنی کارەکانی حکومەت دەکەن، چونکە لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆمەڵێک پڕۆژە کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و چاودێریی جێبەجێکردنیان دەکرێت.