گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئەوقاف دژی وتاردانی ئەبوبەکر هەڵەدنی لە گوندێک دەوەستێتەوە

2021.07.04 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوقاف دژی وتاردانی ئەبوبەکر هەڵەدنی لە گوندێک دەوەستێتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی چەمچەماڵ دژی وتاردانی ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە گوندێکی بناری چیای خاڵخەلان ڕوونکردنەوەی دا و دەڵێت، ئەو پەرلەمانتارە سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقافی کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (4ی تەموزی 2021) دەڵێت، ڕۆژی هەینی ڕابردوو (2ی تەموزی 2021) لە گوندی جەلەمۆردی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە بناری چیای خاڵخەلان کە تەنها نزیکەى دە ماڵێکی تێدا نشتەجێیە و بەهۆی کەمی ژمارەی دانیشتوانی گوندەکە و دوری و خراپی ڕێگاکەی ناتوانرێت وتاری هەینی تێدا بخوێنرێتەوە و هیچ وتاربێژێکی بە فەرمی بۆ دانەنراوە، بەڵام کەسێک کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە بەناوی (ئەبوبەکر هەڵەدنی) بەبێ ڕەچاوکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەڵدەستێت بە وتاردان بۆ دانیشتوانی گوندەکە."

 

دەشڵێت، "ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە دامەزراوەی پەرلەمان بەرزترین ناوەندی دانان و دەرکردنی یاسایە کەچی پەرلەمانتارێک سەرپێچی ئاشکرای یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف دەکات، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی داوا لە بەڕێزان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە ڕێگا بەم جۆرە کارانە بگرن و نەهێڵن چیتر ئەم جۆرە سەرپێچییانە دووبارە بێتەوە."

 

هەینی ڕابردوو ئەبوبەکر هەڵەدنی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک وێنەیەکی داناوە و نوسیویەتی، "ئەمڕۆ هەینی گوندی (جەلەمۆرد)ی بناری چیای خاڵخاڵان لە خزمەتی خزمانی خۆشەویست وخوێندنەوەی ووتاری هەینی،خودا لەهەموانی قەبوڵ بکات."