گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابینکردنی هەلی کار

پەرلەمانی کوردستان لەسەر بەخاوەنکردنی زەوی زیادەڕۆیی کۆدەبێتەوە

2021.07.04 - 13:33
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان لەسەر بەخاوەنکردنی زەوی زیادەڕۆیی کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری "یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان کراوە" دەدات، هاوکات چەند بیرۆکە و پێشنیازەیاسایەکی تر تاوتوێ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی سێشەممە، 6ی تەموزی 2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره‌ 17ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجه‌می دەبەستێت و ئەم تەوەرانە تاوتوێ دەکات:


یەكەم: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خستنەڕووی بیرۆكەی ئەم پەرلەمانتارانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی خاڵی (٢)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٤٩) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1- بیرۆكەی پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) سەبارەت بە (دۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان).
2- بیرۆكەی پەرلەمانتار ( عوسمان علی سمایل) سەبارەت بە (لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هەوڵێك بۆ ڕێسایكلینی خاشاك).
3- بیرۆكەی پەرلەمانتار (زێدان رەشید خان اودل) سەبارەت بە (پرسی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی).
4- بیرۆكەی پەرلەمانتار (شایان كاكە صالح) سەبارەت بە (ڤایرۆسی نەخۆشی كۆڤیدـ ١٩).

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیازو پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
1- پێشنیازو پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستيی تایبەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠١١ لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
2- پڕۆژەیاسای (بەركاركردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
3- پڕۆژەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو كەرتی تایبەت و تێكەڵاو ژمارە (٢٠)ی ساڵی ١٩٩٨ی هەمواركراو).