ناس کورد-
نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی حوزه‌یران(6) دیاری کرا و پێدانی كاره‌بای مۆلیده (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نەبێت مۆلیدەکان کارەبا دابین دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (شه‌ش) دیاریكرد، كه نرخی ئەمپێرێک نۆ بۆ نۆ هەزار و 500 دینارە و له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كاتژمێرەکانی کارکردن دیاریكراوه.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی لیژنەکە (یەکشەممە 4ی تەموزی 2021) " كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاووڵاتیان له مانگی (شه‌ش)دا له‌نێوان (220) بۆ(225) سه‌عاتدا بووه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان (9) هه‌زار بۆ (9) هه‌زار و پێنج سه‌د دیناردا ده‌بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌ربۆیه به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده لە گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێدانی كاره‌بای مۆلیده (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی نەبێت مۆلیدەکان کارەبا دابین دەکەن."