ناس کورد-
بەهۆی تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی ژمارەیەک ژن لەکاتی لیخۆڕینی پاسیکل لە شەقامێکی شاری ڕیازی سعودیە و دواتر بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پیاوێکی تەمەن 30 ساڵ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سعودیە (4ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە، پیاوەکە پاسەوانە لە یەکێک لە کۆمپانیاکان، لەکاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆکەدا ئەو پیاوە قسەی نەشیاو بە ژنەکان دەڵێت کە پاسکیل لێدەخوڕن.
دەشڵێت، لەئێستادا پەڕاوی لێکوڵینەوە بۆ پیاوەکە کراوەتەوە و ڕەوانەی داواکاریی گشتی کراوە.
گرتە ڤیدیۆییەکە ناڕەزایەتی و توڕەیی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوایان کردووە ئەو پیاوە سزا بدرێت.
#تم_القبض pic.twitter.com/yg6Xu3dWgD
— Abdullah Alyami (@_Abdullah911) July 3, 2021