ناس کورد-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کرێکارێک لە پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی دوای ئەوەی لە سێبەری "ڕۆڵە"یەکدا خەتووە، ڕۆڵەکە بەسەریدا ڕۆشتووە و گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان (یەکشەممە 4ی تەموزی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ڕووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی باوەنور ڕوویداوە و کرێکارێک کە شۆفێری گرێدەر بووە لە سێبەری ڕۆڵەیەکدا خەوتووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە نزیکی کاتژمێر 7:00 شۆفێری ڕۆڵەکە نەیزانیوە ئەو کرێکارە لەژێر ڕۆڵەکەیدا خەوتووە، چووەتە دواوە و بەسەریدا ڕۆشتووە، بەهۆیەوە کرێکارەکە گیانی لەدەستداوە."
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو کرێکارە خەڵکی دەربەندیخانە و تەمەنی 38 ساڵە، هاوسەرگیری کردووە و منداڵیشی هەیە، لەسەر ڕووداوەکەش شۆفێری ڕۆڵەکە دەستگیرکراوە."