گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: لە 10 ڕۆژدا حەوت کارمەندی وەزارەتی کارەبا کوژراون

2021.07.03 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: لە 10 ڕۆژدا حەوت کارمەندی وەزارەتی کارەبا کوژراون

ناس کورد-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بەئامانج گردنی هێڵەکانی کارەبا، 18 کەس لەکارمەندانی وەزارەتەکەیان کوژراون و بریندابوون و 61 هێڵی سەرەکیی کارەباش لە کارکەوتوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەکە( 3ی تەموزی 2021) لەڕاگەیەنداوێکدا کەوێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە بڵاویکردەوە، " لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی شانەکە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داواکراوە ڕێکاری بەپەلە و پێویست بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا و ڕێگرتن لەو کردە تیرۆرستانەی کە تاوەر و هێڵەکانی کارەبا لەم وەرزدا دەکەنە ئامانج".

 

ئاماژە بەوەشکراوە،" لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بە ئامانج گردنی هێڵەکانی تەزووی کارەبا لەلایەن تیرۆرستانەوە، حەوت کارمەندی وەزارەتی کارەبا کوژراون و 11 کارمەندی دیکەش بریندابوون و61 هێڵی سەرەکی کارەباش لە کارکەوتوون ولەئێستادا لەدەرەوەی کاردان".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، "کارمەندانی وەزارەتی کارەبا، توانیویانە لەکاتێکی پێوانەییدا نزیکەی 16 هەزار مێگاوات جارێکی دیکە بگەڕێننەوە نێو تۆڕی کارەبای نیشتیمانی".

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا، تیرۆرستان بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایان قۆستووەتەوە و بەشێوەیەکی بەرنامە دارێژراو هێرشیان کردووەتەسەر تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبای نیشتیمانی، کە ئەوەش وایکردووە تۆڕی سەرەکی هەولێر- مەخمور لەکار بکەوێت وکارەبای نیشتیمانی بەتەواوەتی بکوژێتەوە".