گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ وەرگرتنى دوو هەفتە پشوو

خوێندکاران لە ڕێگەى پرتەقاڵەوە پشکنینى کۆرۆنا ساختە دەکەن

2021.07.03 - 23:22
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندکاران لە ڕێگەى پرتەقاڵەوە پشکنینى کۆرۆنا ساختە دەکەن

ناس کورد-

لە وڵاتێکى ئەوروپى خوێندکاران فێڵێکى نوێیان دۆزیوەتەوە، کە لە ڕێگەیەوە پشکنینى کۆرۆنا ئیجابى دەردەچێت و بەهۆى ئەوەشەوە پشووى ماوە درێژى پێ وەردەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى گاردیانى بەریتانى (3ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، خوێندکارانى بەشێک لە خوێندنگاکانى بەریتانیا فێڵێکى نوێیان دۆزیوەتەوە کە لە ڕێگەیەوە پشکنینى کۆرۆنا ئیجابى دەردەچێت، بەهۆى ئەوەشەوە دەتوانن پشووى ماوە درێژ وەربگرن، ئەویش بە بەکارهێنانى پرتەقاڵە.

 

ڕۆژنامەکە جەختیلەوەشکردووەتەوە، فێڵەکەیان تاقیکردووەتەوە و سەرکەوتوو بووە و بابەتەکە پەیوەندى بە ترشى ناو پرتەقاڵەکەوە هەیە کە دەبێتە هۆى گۆڕینى ئەنجامى پشکنین و ئیجابى پیشانى دەدات، هەروەها هەندێک لە خوردن و خواردنەوەى تریش هەمان کاریگەریان هەیە، وەک "کاچەپ" و "کۆکا کۆلا".

 

گاردیان باسی لەوەشکردووە، لە بەریتانیا ئامێرى پشکنینى کۆرۆنا دەدرێتە خوێندکاران تا لەماڵەوە پێیان بێت، ئەوەش هاوکارى کردوون لە ساختەکردنى ئەنجامەکە، ئەو خوێندکارانە بەهۆى ئەوەى خۆیان ئامێرەکەیان پێیە لە ڕێگەى لوتیانەوە پشکنینى پێ ناکەن.

 

یەکێک لە مامۆستایانى ئەو خوێندگانە باسى لەوەکردووە، خوێندکارەکان ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە پرتەڤاڵ دەتوانێت ئەنجامى پشکنینى کۆرۆنا ساختە بکات، ئەوەش ڕێگەیەکى نایابە بۆ وەرگرتنى 2 هەفتە پشوو.

 

لەلایەکى ترەوە جۆن ڕێکس، مامۆستاى سەرژمێرى زیندەیى لە زانکۆى بێرمینگهام باسى لەوەکردووە، پشکنینى ساختەى کۆرۆنا تەنها کاریگەرى لە منداڵەکە ناکات بەڵکو کاریگەرى لە تەواوى خێزانەکەى و خوێندنگاکەشى دەکات و کارێکى زۆر خۆپەرستانەیە.

 

لەلایەکى ترەوە مارک لۆرچ، مامۆستاى پەیوەندى زانستى و کیمیایى لە زانکۆى "ھاڵ" دەڵێت، دەتواندرێت ئەو ساختەکردنە ئاشکرا بکرێت، ئەویش بە شوشتنى ئامێرەکە بە مادەیەکى نەگەیەنەر کە دەتوانێت پلەى ترشى ڕاستەقینەى ئامێرەکە بگەڕێنێتەوە و ئەنجامە ڕاستەقینەکە پیشان بدات.