گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەرگرتنی مۆری هەر 10 پەنجەکە

کۆمسیۆن بۆ ڕێگری کردن لە ساختەکاری ڕێوشوێنى نوێ دەگرێتەبەر

2021.07.03 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن بۆ ڕێگری کردن لە ساختەکاری ڕێوشوێنى نوێ دەگرێتەبەر

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ڕێگری کردن لە ساختەکاری هەوڵ دەدەن بە وەرگرتنى پەنجەمۆر و کشانەوەى کارتى دەنگدان و هەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانى هاووڵاتیان ڕاستەوخۆ دواى پرۆسەى دەنگدان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد عەزیز، یاریدەدەرى لیژنەى یاسایی کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق (شەممە 3ى تەموزى 2021) ڕایگەیاند، ڕێوشوێنى نوێ دەگرنەبەر بۆبنەبڕکردنى ساختەکارى لە هەڵبژاردنەکانى داهاتوودا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمسیۆن کۆمەڵێک بڕیارى نوێ ى دەرکردووە کە ئەمانەن: 

 

- کشانەوەى کارتى ئەلیکترۆنى ڕاستەوخۆ دواى هەڵبژاردن.

 

- وەستان و لە کارخستنى هەموو کارتێکى ئەلیکترۆنى دواى دەنگدان بۆ ماوەى سێ ڕۆژ.

 

- وەرگرتنى پەنجەمۆرى هەر 10 پەنجەى دەستى دەنگدەر.

 

- وەرگرتن و کشانەوەى هەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانیەکان لەگەڵ کارتى دەنگدان لە دەنگدەر دواى دەنگدان.