گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارێزگایەکی عێراق؛ کوڕێکی 20 ساڵان باوکی خۆی بە بلۆک و چەقۆ کوشت

2021.07.03 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگایەکی عێراق؛ کوڕێکی 20 ساڵان باوکی خۆی بە بلۆک و چەقۆ کوشت

ناس کورد-

پۆلیسی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان لەقەزای زوبیر باوکی خۆی بە بلۆک کوشتووە و دوای دەستگیرکردنیشی وتوویەتی، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای بەسرە لەباشوریی عێراق ( 3ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند،"بەهۆی کێشەی خێزانییەوە، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان لە گەڕەکی (زویهیرات) سەربە قەزای زوبیر، باوکی بەشێوەیەکی دڕندانە کوشتووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە،" تومەتبارەکە، باوکی بەبلۆک کوشتووە و دواتریش چەند چوقۆیەکی لێداوە".  

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، " تیمەکانی نەهێشتنی تاوان توانیویانە دوای ماوەیەکی کەم لە ئەنجامدانی تاوانەکە، تاوانبارەکە دەستگیربکەن و لەکاتی لێکۆڵێنەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و هۆکارەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆ کێشەی خێزانی".