ناس کورد-
کوشتنى کچێکى سورى لەلایەن براکانیەوە، کاردانەوەى گەورەى لەناو عێراقیەکان و تەنانەت وڵاتە عەرەبییەکانى تریشدا دروستکردووە و چالاکوانان و بەکارهێنەرانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى توڕە کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەماوەى ڕابردوودا گرتەیەکى ڤیدیۆیى بڵاوکرایەوە، کە تێیدا کچێکى گەنج لەلایەن براکانیەوە لە خانوویەکى چۆڵدا لە پارێزگاى حەسەکەى سوریا دەکوژرێت، دواى ئەو ڕووداوەش هاشتاگى "#مافى_کچەکەى_حەسەکە" تۆڕە کۆمەڵایەتەکانى بەتایبەتى لە عێڕاق پڕکرد.
ماڵپەڕى "الحرة" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە (3ى تەموزى 2021)، بەپێى لێدوانى چالاکوانانى سوریا، کچەکە تەمەنى لە نێوان 13 بۆ 16 ساڵدایە و لە ڕیفى حەسەکەیە، بە بیانوى شەرەف لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کوژراوە.
صوتها صوتها وربي يكسر القلب
— روز (@rozbb3) July 3, 2021
#حق_فتاه_الحسكه pic.twitter.com/J8fHuX5mHK
سەرچاوەیەکى ئاگادار باسى لەوەکردووە، کچەکە لەلایەن براکانیەوە کوژراوە، بەبیانوى ئەوەى لەگەڵ کوڕێکدا پەیوەندى هەبووە.
ئەم ڕووداوە لە عێراق بەتایبەتى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە، زۆرینەیان داواى دادپەوەریى بۆ ژنان دەکەن لە مامەڵەى نێرینەکاندا و چەندین ئایەتى قورئانى و وتەى پێغەمبەرى ئیسلام و وتەى میللیان لەو بارەیەوە هێناوەتەوە.
هەندێکى تر لە تویتەکان باسى ئەو نەهامەتیانە دەکەن کە بەسەر ژنانى سوریادا دێت، بەهۆى توندوتیژى "شەڕ" و "پیاو"ەوە.
بەشێک لە گێڕانەوەکان جیاوازن و باس لەوەدەکەن، کچەکە ڕەتیکردووەتەوە هاوسەرگیرى لەگەڵ کوڕى مامەیدا بکات، بەهۆى ئەوەشەوە باوکى و براکانى و کوڕى مامەکەى کوشتوویانە.