گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی تێکچوونی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا لە عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.07.03 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی تێکچوونی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا لە عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕەتیکردەوە ڤاکسینە عەمبارکراوەکانی کۆرۆنا لە ناوەندە پزیشەکییەکانی سەربە وەزارەتەکەیان بەهۆی نەبوونی کارەباوە لەناوچووبن، ڕاشیگەیاند، ئەو ڤاکسینانەی کە لەئێستادا لەلای فەرمانگە تەندروستییەکان بەردەستن پێویستییان بەوە نییە لەژێر پلەی گەرمی ژێر سفرەوە هەڵبگیرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوبا فەلاح، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە ( 3ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "هەموو ڤاکسینەکان لەساردکەرەوەی تایبەتدا هەڵدەگیرێن کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی  جێهانییەوە پەسەندکراون، بەگوێرەی ڕاسپاردەکانی ئەو ڕێکخراوە دەبێت پلەی هەڵگرتنیان لەنێوان دوو بۆ هەشت پلەی سەدی بێت".

 

وتیشی، "ئەوڤاکسینانەی کە لەئێستادا لەناوەندە تەندروستییە حکومییەکاندا بەردەستن، بەهیچ جۆرێک پێویستیان بەوە نییە لەژێر پلەی سفری سەدەیەوە عەمباربکرێن، بۆیە لەو ماوەی کە گرفتی کارەبا دروست بوو، ڤاکسینەکان سەلامەت بوون و بەهیچ شێوەیەک خراپ نەبوون".

 

ڕوبا فەلاح ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان  مۆلیدەی تایبەت بەخۆیان هەیە و لەماوەیەی کەکارەبای نیشتیمانی گرفتی هەبوو، ناوەندەکان کارەبا تێدابەردەوام بووە، بۆیە ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەتێکچوونی ڤاکسینەکان دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە".