گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات: تکایە ئاگاداری منداڵەکانتان بن

2021.07.03 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات: تکایە ئاگاداری منداڵەکانتان بن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ تکا لە دایکان و باوکان دەکات ئاگاداری منداڵەکانیان بن و دەڵێت، تەنها ئەمڕۆ لە سێ ڕووداوی جیادا منداڵێک گیانی لەدەستداوە و دوو منداڵی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ (شەممە 3ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "بەداخەوە تەنها پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ لە سێ ڕووداوی جیاجیادا سێ منداڵی چوار ساڵان بوون بە قوربانی."

 

ئاماژەی بەوەشکردوو، "یەکێک لەمنداڵەکان کچێک بوو دەرگای سکە بەسەریدا کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، دوو منداڵی دیکەی کوڕ و کچ بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەربان و بەرکەوتنی کەرەستەی تیژ زۆر بەسەختی برینداربوون."

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ تکای لە دایکان و باوکانیش کردووە، ئاگاداری منداڵەکانیان بن.