گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانایان: ئەوانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە مەترسیدارن و وەک کارگەیەک وان

2021.07.03 - 20:53
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان: ئەوانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە مەترسیدارن و وەک کارگەیەک وان

ناس کورد- 

شارەزایانى تەندروستى هۆشدارى دەدەن لەوەى، ئەو کەسانەى ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرنەگرتووە تەنها مەترسى لەسەر خۆیان دروست ناکەن، ئەگەر تووشى پەتاکە ببن مەترسى لەسەر هەمووان دروست دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەلیم شافنر، مامۆستاى نەخۆشیەى گواستراوەکان لە زانکۆى "فاندربیڵت"ى ئەمریکى (3ى تەموزى 2021) بە تۆڕى CNNى ئەمریکى وتووە، ئەو کەسانەى ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرنەگرتووە وەک کارگەیەک وان بۆ گۆڕانى ڤایرۆسى کرۆنا.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، تا ژمارەى ئەو کەسانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە زیاتر بێت، دەرفەتى گەشەسەندن و گۆڕینى ڤایرۆسەکە بۆ نەوەى نوێ زیاتر دەبێت، چونکە کاتێک تووش دەبن ڤایرۆسەکە دەرفەتێک بۆ گەشەسەندن و گۆڕان لەخۆیدا دەدۆزێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى دەرکەوتنى نەوەى نوێ و مەترسیدارتر لە داهاتوودا.

 

شارەزایان باس لەوەدەکەن، هەموو گۆڕانکارییەک لە ڤایرۆسەکەدا واتاى ئەوە نییە کە مەترسیدارتر دەبێت، لەوانەیە زۆرینەیان ڤایرۆسەکە لاواز بکەن، بەڵام هەندێک جار گۆڕانکارییەک تایبەتمەندییەک دەداتە ڤایرۆسەکە بۆ ئەوەى بتوانێت خێراتر بڵاوببێتەوە و خەڵکى زیاتر تووش بکات.

 

پزیشکان و زانایان جەختلەوەدەکەنەوە، پێویستە هەمووان ڤاکسین وەربگرن، ئەو ڤاکسینانەى ئێستا هەن چالاکن بۆ ڕووبەڕووبونەوەى نەوەکانى کۆرۆنا، بەڵام ئەگەرى هەیە لە هەر ساتێکدا ئەوە بگۆڕدرێت، بۆیە پێویستە بەپەل بکرێت لە دابەشکردن و وەرگرتنى ڤاکسینەکان.