گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لیژنەى دارایى ڕەتیدەکاتەوە عێراق پارەیەکى زۆرى لەبەردەستدا بێت

2021.07.03 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایى ڕەتیدەکاتەوە عێراق پارەیەکى زۆرى لەبەردەستدا بێت

ناس کورد- 

سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق ئاماژە بەوەدەدات، سەرى سوڕماوە لەوەى کە هەندێک کەس دەڵێن بەهۆى بەرزبوونەوەى نەوتەوە عێراق پارەیەکى زۆرى دەستکەوتووە، لە ڕاستیدا هێشتا بەشى پڕکردنەوەى کورتهێنان ناکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەیسەم جبورى، سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق (3ى تەموزى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى ڕاگەیاندووە، سەرەڕاى ئەوەى نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاو گەیشتووەتە 75 دۆلار، هێشتا بەشى پڕکردنەوەى کورتهێنانى بودجە ناکات.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى کە نەوتى عێراق نرخى کەمترە لە جیهاندا جگە لە نەوتى سوکى بەسرە، یەک بەرمیل دواى دەرهێنانى 60 دۆلارى دەمێنێتەوە، ئەگەر ئەوەش کەڕەتى 2 ملیۆن و 880 بەرمیلى ڕۆژانەى بکەین و دواتر کەڕەتى 365 ڕۆژى ساڵەکەى بکەین، هێشتا کورتهێنانى بودجە پڕ ناکاتەوە.

 

جبورى لە بەشێکى ترى قسەکانیدا ئاماژەى بەوەداوە، بودجە 130 تریلیۆن دینارە و بەپێى خەرجییەکان و نرخى ئێستاى نەوت، هێشتا 30 ترلیۆن کورتهێنان هەیە، سەیرە هەندێک کەس باس لەوەدەکەن کە بەهۆى بەرزبوونەوەى نەوتەوە پارەیەکى زۆرى زیادە بەردەستە.

 

سەرۆکى لیژنەى دارایى دەشڵێت، تائێستاش پێویستمان بە هەناردەى ئەو یەک ملیۆن بەرمیل ڕۆژانەى نەوتە کە بەهۆى ڕێکەوتنى ئۆپێکەوە عێراق کەمیکردووەتەوە، بۆ ئەوەى بتوانین بە تەواوەتى کورتهێنان پڕ بکەینەوە، بەڵام لەبارودۆخى ئێستادا کورتهێنان هەیە.