گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمپانیای كیبكۆی هاتەوە بەر باس

حکومەتی هەرێم سێ کۆمپانیای نەوتی دروست دەکات

2021.07.03 - 13:43
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم سێ کۆمپانیای نەوتی دروست دەکات

ناس کورد-

ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم بۆ كاروباری وزە ئاشکرای کرد، بڕیارە سێ كۆمپانیای بواری نەوتی دروست بكرێن کە ھاوكارێكی باشی بەڕێوەبردنی نەوتی ھەرێم دەبێت و وا دەكات داھاتی ھەرێم زیاد بێت، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا بە ھۆی ئەو قەیرانانەی دروست بوون، نەكرا، بەڵام ئێستا وا كاری لەسەر دەكرێت، بەمەش ئابووریی ھەرێمی كوردستان زیاتر سەربەخۆ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بێوار خنسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (3ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، بڕیارە سێ كۆمپانیا دروست بكرێن كە یەكێكیان ھی بەرھەمھێنان و ئەوەی دیكە ھی پاڵاوگە و ئەوەی تریش ھی گەڕانە بەدوای نەوتدا، ئەمەش ھاوكارێكی باشی بەڕێوەبردنی نەوتی ھەرێم دەبێت و وا دەكات داھاتی ھەرێم زیاد بێت، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا بە ھۆی ئەو قەیرانانەی دروست بوون، نەكرا، بەڵام ئێستا وا كاری لەسەر دەكرێت، بەمەش ئابووریی ھەرێمی كوردستان زیاتر سەربەخۆ دەبێت.

 

وتیشی، وەزیری سامانە سرووشتییەكان كار دەكات بۆ ئەوەی بە كرداری وەزارەتی سامانەسرووشتییەكان بەدامەزراوەیی بكات بەپێی یاسای نەوت و غازی ھەرێمی كوردستان كە لە ساڵی 2007 دەرچووە، كە ئەو وەزارەتە لە نۆ دامەزراوەی زۆر گرنگ پێكھاتووە، كە بریتین لە رێكخستنەوەی پرۆسەی نەوت و گەڕان بە دوای نەوت و دۆزینەوە وھەڵكۆڵین و دەرخستن و گواستنەوە و پاڵاوتن، ئەمەش لە رێگەی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی نوێ بۆ ئەوەی ھەر یەك بەكاری خۆیان ھەڵسن ، بێگومان ئەمەش وا دەكات كارەكان بە جوانی رێكبخرێن و بێ شك داھاتی ھەرێمی كوردستانیش زیاد دەبێت.

 

خنسی وتیشی، ئەگەر حكومەتی ھەرێم كۆمپانیای نیشتمانی نەوتیان دامەزراندبووایە، كە ناوی كۆمپانیای كیبكۆیە، 20%ی داھاتی نەوتی ھەرێمی كوردستان لە ھەر كێڵگەیەك بۆ ئەو كۆمپانیایە بوو، كە ئەو كۆمپانیایە جوان كارەكانی بەرێوە دەبرد و ئەو 450 هەزار بەرمیل نەوتەی ئێستا بەرھەم دێت، داھاتی 80 ھەزار بەرمیل نەوت بۆ ئەو دەبوو، كە داھاتێكی زۆر دەبوو و دەیتوانی لەگەڵ كۆمپانیای جیھانییەكانی وەكو شێل و تۆتەل ببێتە ھاوبەش و لە دەرەوەی ھەرێمی كوردستانیش كار بكات، كە ئێستا دەیتوانی زیاتر ھاوكاری ھەرێم بكات لە كاتی تەنگانەدا و ئێستاش باشە كاری لەسەر بكرێت و كارێكی كرنگە و كەرتی نەوت رێك دەخرێت و روونتریش دەبێت، چونكە ئەو كۆمپانیایە نەك تەنھا كاری دەرھێنانی دەكرد، بگرە نەوتیشی بەپیشەسازی دەكرد، چونكە ئەگەر نرخی بەرمیلێك نەوت بە 76 دۆلار بێت، ئەگەر بكرێتە پیشەسازی، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان زۆر لەو نرخە زیاتر پارەی دەست دەكەوێت.

 

ناوبراو باسی لەوەش كرد، بڕیارە سێ كۆمپانیا دروست بكرێن كە یەكێكیان ھی بەرھەمھێنان و ئەوەی دیكە ھی پاڵاوگە و ئەوەی تریش ھی گەڕانە بەدوای نەوتدا، ئەمەش ھاوكارێكی باشی بەڕێوەبردنی نەوتی ھەرێم دەبێت و وا دەكات داھاتی ھەرێم زیاد بێت، چونكە لە ماوەی ڕابردوودا بە ھۆی ئەو قەیرانانەی دروست بوون، نەكرا، بەڵام ئێستا وا كاری لەسەر دەكرێت، بەمەش ئابووریی ھەرێمی كوردستان زیاتر سەربەخۆ دەبێت.