گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی و وردەکاریی

کچە ئەفسەرێکی چاکسازی بەهۆی ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ زیندانییەک سزا درا

2021.07.03 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
کچە ئەفسەرێکی چاکسازی بەهۆی ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ زیندانییەک سزا درا

ناس کورد-

کچە ئەفسەرێکی زیندانی چاکسازی لە ناوچەی فرێنسۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بە زیندانیکردن سزا درا دوای ئەوەى لەگەڵ یەکێک لە زیندانیکراوان پەیوەندی دروستکردووە، هەردووکیان لەناو زیندانەکەدا و بە بەرچاوی زیندانییەکانی ترەوە سێکسیان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، تینا گۆنزالیزی تەمەنی 27 ساڵ دەستگیرکراوە دوای ئەوەى یەکێک لە کارمەندانی نوسینگەی بەڕێوەبەری ناوچەی فرێنسۆ زانیاری پێگەیشتووە لەبارەى بوونی پەیوەندی ئەو ئەفسەرە کچە لەگەڵ یەکێک لە زیندانییەکان کە ساڵی 2019 دەستگیرکراوە.



ستیڤ مەککۆمس، یاریدەدەری نوسینگەی بەڕێوەبەری ناوچەی فرێنسۆ دەڵێت، "هەڵسوکەوتی ئەو کچە ئەفسەرە زۆر نەشیاووە، تەنها کەسانێک دەتوانن ئەو کارە بکەن کە مێشک و کرداریان خراپە."


ئەو کچە ئەفسەرە لە ساڵی 2016ەوە لەو شوێنە کار دەکات، بەڵام دوای ماوەیەک لە ئاشکرابوونی ئابڕووچوونەکەى، دەستی لەکارکێشاوەتەوە.


بەپێی هەواڵەکەى فۆکس نیوز، تینا گۆنزالیز کونێکی کردووەتە جلوبەرگەکەى تاوەکو بتوانێت بە ئاسانی پەیوەندی سێکسی لەگەڵ زیندانییەکەدا ئەنجام بدات، ئەوەش بە بەرچاوە 11 زیندانی ترەوە.


ستیڤ مەککۆمس دەڵێت، تینا پەشیمان نەبووە لە کارەکەى، ئەو بە بەردەوامی قسەی وروژێنەر و سێکسی لەگەڵ ئەو زیندانییە کردووە و باسی چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانیان کردووە.

هەرچەندە داواکاری گشتی داوای 15 مانگ زیندانی بۆ کردووە، بەڵام دواجار تینا بە 210 ڕۆژ زیندانیکردن سزا دراوە و دەبێت بچێتە زیندانەوە، هەروەها ماوەی دوو ساڵ لەژێر چاودێریدا دەمێنێتەوە، ئەگەر هاتوو هەر تاوانێک یان هەڵەیەکی کرد، ئەوە زیاتر زیندانی دەکرێت.