گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئاڵای عێراق دانەنرابوو

نوسینگەی بەشیر حەداد لەسەر دانەنانی ئاڵای عێراق ڕونکردنەوە دەدات

2019.06.19 - 21:37
App store icon Play store icon Play store icon
نوسینگەی بەشیر حەداد لەسەر دانەنانی ئاڵای عێراق ڕونکردنەوە دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد لە کۆبونەوەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێراندا، ئاڵای عێراق دانەنرا. . نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ بەشیر حەداد، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پەرلەمانی عێراق، سه‌باره‌ت به‌ دیداره‌كه‌ی‌ ڕۆژی سێشه‌ممه 18ی حوزەیران، له‌گه‌ڵ محەمەد جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ڕایگەیاند: له‌هۆڵی‌ پێشوازیكردندا ته‌نها ئاڵای‌ وڵاتی‌ ئێران دانرابوو به‌بێ‌ ئاڵای‌ عیراق، ئەوەش نیگەرانی شاندی عێراقی لێکەوتووەتەوە. . بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هاوکات سه‌رۆكی‌ شاندی عیراق داوای‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق‌ له‌ تاران كردووە داوای‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران‌ بكرێت سه‌باره‌ت بەو بابه‌ته تا به‌فه‌رمی‌ وەڵام بدرێته‌وه‌. . وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران لە وەڵامی باڵێۆزخانەی عێراقدا ڕونیكرد‌وەتەوە،‌ پرۆتۆكۆلی‌ كارپێكراو له‌لایه‌ن وەزارەتی دەرەوەی كۆماری‌ ئیسلامی له‌كاتی ڕێوڕه‌سمی‌ پێشوازیكردنی‌ شاندێكی‌ پله‌ به‌رزتر له‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه یان نزمتر‌ ئاڵای‌ وڵاتی‌ میوان دانانرێت، بەڵکو دەبێت شاندەکە هاوتای وەزیری دەرەوە بێت. . ئێوارەی ڕۆژی یەك شەمە 16ی حوزەیران، شاندێكی پەرلەمانی عیراق بەسەرۆكایەتی بەشیر حەداد لەسەر داوای عەلی موتەهەری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، بە ئامانجی بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەردوو وڵات، گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوونەوە. .