گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پەرلەمان ڕەتی کردەوە ’’منداڵ بخرێتە دایەنی باوک’’

2021.07.03 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان ڕەتی کردەوە ’’منداڵ بخرێتە دایەنی باوک’’

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، هەموارکردنى یاسایى بارى کەسێتى بەشێوەیەک "منداڵ بخرێتە دایەنى باوک" زیان بە بەرژەوەندى دایکەکە و مناڵەکەش دەگەیەنێت و لە دواجاریشدا خزمەتى کۆمەڵگە نەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحی فەرمی، بەهار مەحمود، ئەندامى لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق (3ى تەموزى 2021) ڕایگەیاندووە، خوێندنەوەى یەکەم بۆ هەمووارى یاسایى بارى کەسێتى کراوە و هیچ شتێک لە ناوەڕۆکەکەى دەستکارى نەکراوە.


جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە کە لیژنەکە وەرگرتنەوەى منداڵ لە دایکى ڕەت دەکاتەوە.


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو هەموارکردنە مافى دایک و منداڵ پێشیڵ دەکات و زیانى پێدەگەیەنێت و ئەوەش کارێکە دژ بە ئاینە ئاسمانییەکان کە ئەوەى سەلماندووە کە دایکان زیاتر هۆگرن بە بەخێوکردنى مناڵەکانیان وەک لە باوک تەنانەت پێغەمبەرى خوداش (د.خ) لەسەر بێت سێ جار دایکى ڕاسپاردووە ئینجا باوک.



ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئەوەشى خستووەتەڕوو، دەقى ئێستاى یاسایى بارى کەسێتى باشە و پێویستە مانەوەى منداڵ لە ئەستۆى دایکدا هەروەکو خۆى بمێنیتەوە، بەڵام ئەگەر هاتوو ئەو لەئەستۆگرتنەى دایک زیانى گەیاندە مناڵەکەى ئەوا دەتوانرێت بۆ باوک بگوازرێتەوە.

بەهار مەحمود پێشنیازى ئەوەش دەکات، پێویستە گۆڕانکارى لەکاتى بینینى منداڵدا بکرێت لەبەر ئەوەى باوک مافى زیاتر لەوەى هەیە، وادەى بینینى منداڵ لەئێستادا دوو کاتژمێر دانراوە بۆ باوک سەربارى ئەوەى لەشوێنێکدا بەدڵى نەبێت و دەبێت شوێنەکە و کاتى بینینەکە بگۆڕدرێت و دەبێت 24 کاتژمێر لەهەموو هەفتەیەکدا و لەماڵى باوکەکە بێت ئەوەش چارەسەرێکى میانگیرییە بۆ هەموویان.

لاى خۆشیەوە، شەبال حەسەن ڕەمەزان، پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، هەموارکردنى یاساى بارى کەسێتى و گۆڕانکارى لەبڕگەیەک کە دایەنى مناڵ بدرێتە باوک و لەدژى دایک بشکێتەوە ئەوە هەنگاوێکى زیاتر لەتەقاندنەوەى چەکى ئەتۆمى دەچێت و کۆمەڵگە لەناو دەبات.



ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ناتوانرێت جۆرى ئەو دۆخە دیارى بکرێت کە منداڵى تیادا دەژیت کاتێک لە دایەنى باوکدا دەژێت، ئەوە واشى لێدەکات متمانەى کەمتر بەخۆى بمێنیتەوە بەتایبەت ئەگەر لەژێر دەستى باوەژنێکى خراپدا ژیا یاخود کەسانى تر.



باسى لەوەش کردووە، ئەگەر منداڵ لە دایەنى باوکدا بێت هەست بە ئارامى ناکات و مرۆڤێکى لاوازى لێ دەردەچێت بۆیە ئەو یاسایە زیان بەکۆمەڵگە دەگەیەنێت دووەمجاریش بەژنان.