گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

ئەو کەسەی خێزانەکەى خۆی بە چەقۆ کوشت دەستگیرکرا

2021.07.03 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو کەسەی خێزانەکەى خۆی بە چەقۆ کوشت دەستگیرکرا

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کەسەی ڕاگەیاند کە لەسەر کێشەیەکی خێزانی هاوسەرەکەى بە چەقۆ کوشتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگه‌یاند، دوای ئەوەی دوێنێ هەینی كاتژمێر 7:28 به‌یانی بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر بنكەی پۆلیسی (شاوێس) ئاگادار كرایه‌وه‌ لە ڕووداوی كوشتنی ئافرەتێك بە چەقۆ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە، لە كۆمەڵگای (مەلائۆمەر) لەسەر كێشەیەكی خێزانی بە ناوی (عائیشە مەحمود محەمەد)، كه‌ خاوەنی 5 منداڵه‌ و تەمەن 42 ساڵه‌، دەستبەجێ دەست بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی چڕ كرا.

 

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، تۆمەتبار لە شوێنی رووداوه‌كه‌ هەڵاتبوو، بۆیە بە زوویی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و دەمودەست فەرمانی دەستگیركردنی بكوژەكە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەسەر هەموو بازگە و خاڵەكانی پشكنین و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكاندا گشتێنرا.

 

پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، توانرا بكوژی ئافرەتەكە بە ناوی (ن. ع. م) لە ماوەی 5 كاتژمێر لە دوایین خاڵی پشكنینی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان دەستگیربكرێت.

 

ئاشكراشی كرد، تۆمەتباری ناوبراو، كە وتەی وەرگیراوه‌ و دانی بە تاوانەکەیدا ناوه‌، بە هاوكاری و هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێرگەسۆر/ بازگەكان و هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران/ بەشی جووڵانەوە، قۆڵبەست كرا.

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، سوپاسی هاوكاری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی دیكەی هەولێری پایتەخت و پارێزگاکانی دیكه‌، لە پێناو پاراستنی ژیان و ماڵ و سامانی هاووڵاتیان و چەسپاندنی سەروەریی یاسادا، بە یەك تیم كار دەكەین و هەمووشمان خۆمان بە خزمەتكاری راستەقینەی هاووڵاتیان دادەنێین.