گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ستیفن هیکى لەگەڵ کۆتایهاتنى ئەرکەکەى لە عێراق: بیرى میلیشیاکان ناکەم 

2021.07.02 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
ستیفن هیکى لەگەڵ کۆتایهاتنى ئەرکەکەى لە عێراق: بیرى میلیشیاکان ناکەم 

ناس کورد- 

باڵیوزى بەریتانیا لەعێراق ڕایگەیاند، بیرى ئەو میلیشیا چەکدارانە ناکەم کە بیانیەکان دەکوژن و لەسەر خوێنى عێراقیەکان دەوڵەمەند دەبن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستیفن هیکى باڵیۆزى بەریتانیا لەعێراق (2ى تەمووزى 2021) لەمیانەى توێتێکیدا ڕایگەیاند، بیرى ئەو میلیشیا چەکدارانە ناکەم کە زۆرێک لەعێراقیەکان و میوانەکان دەکوژن، ئەوانەى کە لەسەر خوێنى عێراقیەکان دەوڵەمەند دەبن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەو میلیشیایانە وەلائى خۆیان بۆ وڵاتەکەیان دەر ناخەن و ئەوان بەربەستێکى گەورەن لەبەردەم ئۆقرەیى و ئاوەدانى عێراقدا.

 

هیکى باسى لەوەش کردووە، بەریتانیا شانبەشانى عێراق دەوەستێت بۆ ئاوەدانکردنەوە و بیناکردنى وڵات و کۆمەڵگەیەکى مەدەنى بەهێز .