گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پێشبینییەک: لەسبەینێوە قۆناغی یەکەمی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەست پێ دەکات

2021.07.02 - 16:31
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک: لەسبەینێوە قۆناغی یەکەمی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەست پێ دەکات

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسى پێشبینى دەکات لە سبەى (شەممە)وە قۆناغی یەکەمی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەست پێ بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (2ى تەمووزى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، سبەی (شەممە، ٣-٧-٢٠٢١) قۆناغی یەکەمی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەست پێ دەکات.

 

رونیشى کردەوە، بەرێژەی ١ پلەی سیلیزی لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان ٤١ بۆ ٤٤ پلەی سیلیزی ئەبێت لەناوچەکانی گەرمیان نزم دەبێتەوە بۆ نێوان ٤٤ تا ٤٦ پلەی سیلیزی.

 

دەشڵێت "ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسایی ئەبێت لە رۆژئاواوە ١٠-١٥کم/س".

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژە بە راگەیەندراوێکى پێشووى خۆیان دەکات کە تیایدا رایانگەیاندبوو، کاریگەری نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سبەیەوە دەست پێ دەکات و لە رۆژانی دووشەمە ٥-٧ و سێشەمەدا ٦-٧ روو لەنزمبوونەوەی زیاتر ئەکات و تا کۆتایی ھەفتەکە شەپۆلی گەرما ناوچەکە ناگرێتەوە.