گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەوبارەیەوە دادگا بڕیاریدا

ئەمەریکا؛ زیاتر لە 60 هەزار پیاو سکاڵای ئەوە تۆماردەکەن کە دەستدرێژیان کراوەتەسەر

2021.07.02 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا؛ زیاتر لە 60 هەزار پیاو سکاڵای ئەوە تۆماردەکەن کە دەستدرێژیان کراوەتەسەر

ناس کورد-

ڕێکخراوی دیدەوانی ئەمەریکا، بەبڕی زیاتر لە 850 مليۆن دۆلار ناچارکرا  قەرەبووی هەزاران پیاو بکاتەوە کە پێشتر سکاڵای یاسایان لەسەر تۆماکردبوو بەتۆمەتی ئەوەی کە لەتەمەنی منداڵی و هەرزەکاریکدا کاتێک ئەندامبوون لەو رێکخراوە دووچاری دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمانگی شوباتی ڕابردوودا، بەهەزاران سکاڵای یاسایی لەسەر ڕێکخراوی دیدەوانی ئەمەریکی تۆمارکرا کە لە ساڵی 1910دا دامەزراوە، 60 هەزار سکاڵاکاری پیاو سکاڵایان لەسەر رێکخراوەکە تۆمارکرد کە لەداواکانیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، " لەتەمەنی منداڵی و هەرزەکاریدا کاتێک ئەندامی ئەو ڕێکخراوە بوون لەلایەن ڕاهێنەران و رابەرانی ڕێکخراوەکەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر." 

 

لەوبارەیەوە دادگای ولایەتی "دیلاوێر"ی ئەمەریکا (هەینی 2ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " بریاردراوە ڕێکخراوی دیدەوانی ئەمەریکی بەبڕی زیاتر لە 850 مليۆن دۆلار قەرەبووی هەزاران پیاوی بکاتەوە کە پێشترسکاڵای یاساییان لەسەرتۆماکردبو، بەتۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەریان لەتەمەنی منداڵی و هەرزکاریکدا، کاتێک ئەندامبوون لەورێکخراوەدا".

 

سکاڵاکارەکان دەڵێن،  و بەرپرسانی ڕێکخراوەکەش هیچ ڕێکارێکیان بۆبنبڕکردنی ئەو دیاردەیە نەگرتووەتە بەر".