گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڤایرۆسێکی دیکە لە ئەمەریکا بڵاوبووەوە

2021.07.02 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایرۆسێکی دیکە لە ئەمەریکا بڵاوبووەوە

ناس كورد-

لەگەڵ پاشەکشەکردنی رێژەی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا و خاوبوونەوە لەجێبەجێکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لەپەتاکە، ڤایرۆسێکی دیکە کە توشی کۆئەندامی هەناسەدان دەبێت لە ئەمەریکا سەریهەڵدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریکی (هەینی 2ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە، " دەسەڵاتی تەندروستی هۆشداری داوە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی جۆری RSV لەئەمریکا و تۆمارکردنی ڕێژەیەکی بەرچاوە بەو پەتایە کە یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی کە توشی کۆئەندامی هەناسەدان دەبنەوە". 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ڤایرۆسەکە بەزۆری توشی منداڵان دەبێت و بە تایبەتی ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان  لەخوار دوو ساڵەوەیە و کەمتر توشی هەرزەکاران و کەسانی گەورە دەبێتەوە، هەروەها نیشانەکانی لەسەر گەورەکان لەکاتی توشبوونیان  تاڕادەیەک سوکترە بەراورد بە منداڵان".

 

بەگوێرەی ڕؤژنامەکە، " ئەو جۆرە ڤایرۆسە پێشتر لەئەمەریکا بوونی هەبووە، بەڵام لەساڵانی ڕابردوودا زیاتر لەوەرزی پایز و زستاندا  بڵاودەبووەوە و بەلێشاو خەڵکی توش دەکرد".

 

ئاماژەبەوەشکراوە، "هۆکاری سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە دەگەڕێتەوە بۆ خاوبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی دۆزینەوەی ڤاکسینەکان و کوتانی بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان بە ڤاکسینەکان".

 

ئەوە خراوەتەڕوو، " زستان  وپایزی ساڵی ڕابردوو ڤایرۆسەکە بوونی نەبووە، ئەوەش بەهۆی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، بەستنی دەمامک  وخۆپارێزی لە کۆرۆنا، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کزی ئەو ڕێکارانە جارێکی دیکە ڤایرۆسەکە لە ئەمەریکا سەریهەڵداوەتەوە".

 

ڕۆژنامە ئەمەریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو ڤایرۆسە زۆر خێرایە لەبڵاوبوونەوە و لەڕێگەی پرژی کۆک و پژمینەوە دەگوێزرێتەوە بۆ کەسانی تر کەئ ەوەش وادەکات کەسانی توشبوو دووچاری هەوکردنێکی سەخت ببنەوە لە سییەکان و بۆری هەناسەدان، بەرێژەیەکی زۆر منداڵان".