گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەوێنە؛ بەهۆی کەوتنەناو چاڵێکی ’’مەسعەدەوە’’ کرێکارێک گیانی لەدەستداوە

2021.07.02 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ بەهۆی کەوتنەناو چاڵێکی ’’مەسعەدەوە’’ کرێکارێک گیانی لەدەستداوە

ناس کورد- 

کرێکارێکی لاوی خەڵکی سنە لە کاتی کار کردن و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، کرێکارێک بە ناوی ئارمان ڕەحیمی تەمەن ٢٩ ساڵ لە کاتی کارکردن لە شاری سنە بە هۆی کەوتنە ناو چاڵی ئاسانسۆرێکەوە (مەسعەد) گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئارمان ڕەحیمی خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی میانەی سەر بە شاری سنە بووە.

 

بەگوێرەی ئامارەکان لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ٢٣ کرێکار لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

me_ga.php?id=4157