ناس کورد-
بەهۆی تێوەگلانی لە بەسەربازکردن و چەکدارکردنی منداڵان، ئەمەریکا ناوی تورکیای خستە نێو لیستی ئەو وڵاتانەوە کە منداڵان لەجەنگەکاندا بەکاردەهێنن وەک سەرباز، بەوەش بۆ یەکەمینجار وڵاتێکی ئەندام لەهاوپەیمانێتی ناتۆ دەخرێتە نێولیستێکی لەو جۆرەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (هەینی 2ی تەموزی 2021) لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بەڕەوشی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە لەجیهاندا بۆساڵی 2021 ئاشکرایکرد، توركیا تێوه‌گلاوە له به‌چه‌كداركردنی منداڵان و پاڵپشتیکردنی میلیشیاكانی "سوڵتان موراد" كه ئه‌وانیش بەچڕی دەستیان داوەتە بەکارهێنانی منداڵان له‌ریزەکانی خۆیان و چەکدارکردنیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتەکەیدا به‌ناونیشانی "بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه له 2021" جەختی لەوە کردووەتەوە، "توركیا یه‌كێكە له‌و وڵاتانه‌ی كه منداڵان ده‌خه‌نه ریزی میلیشیا و گروپه چه‌كدارییه‌كانەوە".
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، " واشنتن دەیەوێت هاوکاری تورکیا بکات بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆسییە، تورکیا تۆمەتبارە بەناردنی منداڵان بۆ بەشداریکردن لەو جەنگانەی کە لە لیبیا و سوریا ڕوودەدەن، منداڵانی خستووه‌ته ریزی میلیشیاكانەوە".
به‌رپرسەکەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئەوەشی وتووە،" یه‌كه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا، وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ بخاته ریزی ئه‌و وڵاتانه‌ی منداڵان ده‌كه‌نه چه‌كدار".
وتیشی، " تورکیا بەوپێیەی کە پێگەیەکی دیاری هەرێمایەتی هەیە لەناوچەکەدا و ئەندامێکی دیاری هاوپەیمانێتی ناتۆیە بە ئاسانی دەتوانێت ئەو پرسە چارەسەر بکات".
لێكەوتەی ئەم پۆلێنكردنەی توركیا جگە لە لایەنی دیبلۆماسی و سیاسی كاریگەریی دەبێت لەسەر هاوكارییە سەربازی و ئەمنییەكانی ئەمەریكا بۆ توركیا، مەگەر سەرۆكی ئەمەریكا لێخۆشبوونی سەرۆكایەتیی دەربكات بۆ توركیا.