گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میری کوەیت داوای ماسی برژاوی کردووە لە بەرهەم ساڵح

2019.06.19 - 18:38
App store icon Play store icon Play store icon
میری کوەیت داوای ماسی برژاوی کردووە لە بەرهەم ساڵح

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی حوزەیرانی 2019، سەباح ئەحمەد سەباح، میری کوەیت گەیشتە بەغدا و لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لێکرا و دواتر لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبووە و چەندین پرس تاوتوێکرا.
هەرچەندە سەردانەکەى میری کوەیت لە گەرمەى بارگرژییەکانی ئەمریکا و ئێراندا بوو، بەڵام کەشێکى دۆستایەتی و گەرم باڵی بەسەر سەردانەکەیدا کێشابوو. سەرچاوەیەکی عێراقی ئاگادار لە ئامادەکاری پێشوازی لە میری کوەیت بە ناس کوردی ڕاگەیاند، سەرۆکایەتى کۆماری عێراق تەلەفۆنێکى لە فڕۆکەکەى میری کوەیتەوە پێگەیشتووە کاتێک بەرەو عێراق فڕیوە و "بەرپرسێک لە شاندی کوەیت پەیامێکی نوکتەئامێزی گەیاندووەتە شاندی عێراقی کە میری کوەیت وتوویەتى پێی خۆشە نانی نیوەڕۆ ماسی برژاو بێت بە شێوازی عێراقی." ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "لایەنی عێراقی نوکتەکەیان بە جدی وەرگرتووە و دواتر داوایان لە چەند وەستایەکی عێراقی کردوە کە ماسی برژاو لەسەر شێوازی عێراقی ئامادە بکەن بۆ خوانی نیوەڕۆ."