گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خانووەکەی ڕووخاندووە

بەهۆی تەقینی بتڵێکی گاز خانوویەک ڕووخا و 11 گیان لەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە

2021.07.02 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی تەقینی بتڵێکی گاز خانوویەک ڕووخا و 11 گیان لەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە

ناس کورد- 

لەشاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی بتڵێکی گاز و رووخانی خانوویەک، کەسێک گیانی لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش برینداربوون کە تەندروستیی دووانیان ناجێگیرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران (هەینی 2ی تەموزی 2021) لەزاری سیروان فەتاحی، سەرۆکی فریاکەوتنی خێرای پزیشکیی سەقز بڵاویانکردووەتەوە، "ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو لە خانوویەک لە شاری پیشەسازیی قاراوای سەقز ڕوویداوە و تیمەکانمان 10 کەسیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە کە لە ڕووداوەکەدا برینداربوون."

 

ئاماژە بەوەشکردووە، "جگە لەو بریندارانە، بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە، هەروەها دوو لە بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە." 

 

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەوە، ئەو بەرپرسەی شاری سەقز باسی لەوەکردووە، " هۆکاری رووداوەکە ئەوە بووە بەهۆی تەقینەوەی بتڵێکی گاز خانووەکە ڕووخاوە، ئەو کەسانەشی برینداربوون سەرجەمیان پیاون."