گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهێنانی نوێ لەبوارى شێرپەنجەدا

مادەیەکی نوێ خانە شێرپەنجییەکان ناچار دەکات خۆیان بکوژن

2021.07.01 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
مادەیەکی نوێ خانە شێرپەنجییەکان ناچار دەکات خۆیان بکوژن

ناس کورد- 

تيميكى زانايانى ڕووسى و ئیتاڵى ئاشکرایانکرد، توانیویانە مادەیەک پەرە پێبدەن، کە تواناى وەستاندنى گەشەسەندنى خانە شێرپەنجەییەکانى هەیە، ئەو پرۆسەیەش بە خۆکوشتنى ئەو خانانە ناودەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى Ufanotes.ru لەزارى زانایانى زانکۆى "تولیاتى" حکومى لە ڕوسیا (1ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ زانایانى ئیتاڵى چەند تاقیکردنەوەیەکیان ئەنجامداوە، کە تێیدا خانە شێرپەنجەییەکان چوونەتە حاڵەتێکى متبوونى بەرنامەیى قوڵەوە.

 

ئاماژە بەوەشدراوە، بە حاڵەتەکە دەوترێت "خۆکوشتنى خانە"، کە تێێدا خانە شێپەنجییەکان دەچنە سوڕێکى متبوونى بەبەرنامە کراوەوە، ئەوەش بەهۆى کاریگەریى مادەیەکى کیمیاییەوە کە دروستیان کردووە.

 

ماڵپەڕەکە ڕونیشیکردووەتەوە، زانایان پێیان وایە کە مادەکە دەتوانێت DNA خانە شێرپەنجەییەکان ببڕێ لاى خۆشیەوە ئەلێکساندەر بونیف یەکێک لە زانایانى تاقیکردنەوەکە دەڵێت "مادە نوێکە کاریگەرى لەسەر خانە شێرپەنجەییەکان دروست دەکات و ناچاریان دەکات خۆیان بکوژن".

 

هەمان ئەو زانایانە جەختیان لەوەشکردووەتەوە، لەکاتى تاقیکردنەوەکانیان لەسەر مادەکانى تایبەت بە شێرپەنجە و گەڕان بۆ مادەیەکى تر، ئەو مادە نوێیەیان دروستکردووە.