گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی تمەن كۆتاییان هات و نرخەکەی سەرەولێژ بوویەوە

2021.07.01 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی تمەن كۆتاییان هات و نرخەکەی سەرەولێژ بوویەوە

ناس کورد-

لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نرخی دۆلار لە خوارووی 25 هەزار تمەن دەفرۆشرا، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە 830 تمەنی تری چووەتە سەر و ئێستا بەرامبەر 25 هەزار و 30 تمەن مامەڵەی پێودەکرێت، لەکاتێکدا دوو مانگ لەمەوبەر نرخی دۆلارێک گەیشتە 21 هەزار تمەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رادیۆ فەردای ئێرانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، " یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی دابەزینی نرخی دۆلار لە سێ مانگی رابردوو، پەیوەندی بە دانوستانە ناوكییەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك و ئەمەریكا هەبووە."

 

لە ئەگەری گەیشتن بە ئەنجامی گفتوگۆکان و ڕێککەوتن، نرخی تمەن بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا ئەگەرەكانی رێككەوتن زۆر لاوازتر بوون و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاش چەند جارێك باسی لەوە كردووە، رێككەوتن زۆری ماوە و حكومەتی ئێران ئەو دەسەڵاتەی نییە مل بۆ رێككەوتن شل بكات، بەڵكو دەسەڵاتەكان لە ژێر دەستی عەلی خامنەییدان. 

 

لە ئێستاشدا عەلی خامنەیی نزیکە لەوەی خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی دۆسییەکە بکات، ئەوەش بەهۆی گۆڕانکاریکردن لە سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، ئەوەش ئەگەری ڕێککەوتن قورستر دەکات و پێدەچێت نرخی تمەن بەرەو دابەزینی زیاتر هەنگاو بنێت.

 

نزیكەی 11 ساڵ لەمەوبەر و بەر لەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر ئێراندا بسەپێنرێن، نرخی هەر دۆلارێك هەزار تمەن بوو، واتە نرخی دۆلار بەرانبەر بە تمەن 16 هێندە بەرز بووەتەوە.