گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی؟

هەولێر؛ نرخى تانکەرێک ئاو گەیشتە 75 هەزار دینار

2021.07.01 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ نرخى تانکەرێک ئاو گەیشتە 75 هەزار دینار

ناس کورد-

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی شکانی بۆری ئاوەوە کێشەی دابەشکردنی ئاو لە هەولێر دروست بووە و بەهۆیەوە نرخی تانکەرێک ئاو گەیشتووەیە 75 هەزار دینار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە چەند ڕۆژی ڕآبردوودا بەهۆی شکانی بۆری ئاوەوە، بەرپرسانی ئاوی هەولێر ڕایانگەیاند بەوهۆیەوە 40%ی هاووڵاتیانی هەولێر بێ ئاو دەبن، تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت. 

 

بەوهۆیەوە بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی شارەکە کێشەی بێ ئاوییان بۆ دروستبووە و بە تانکەر ئاو دەکڕن و نرخی ئاوی تانکەرەکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. 

 

ڕێبوار ئەحمەد، شۆفێرى تانکەری ئاوە لە هەولێر و ئاو دەفرۆشێت (پێنجشەممە 1ى تەمموزى2021) بە "ناس کورد" ى وت، " تانکەرەکەى من هەشت هەزار لیتر (36 بەرمیل) ئاو دەگرێت و نرخی  75 بۆ 80 هەزار دینارە بە پێى دوورى و نزیکى گەڕەکەکانى هەولێر." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " دوو تانکى ماڵانیش بەرامبەر 30 هەزار دینار پڕ دەکەین".

 

کاتژمێر 6:00ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە، جارێکی دیکە بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکایەوە، کە ئەوە چەند جارێکە ئەو حاڵەتە ڕوودەدات و بەهۆیەوە لەئێستادا %40ی دانیشتووانی شاری هەولێر بێ ئاون.

 

بەوتەی بەرپرسانی ئاوی هەولێر، چاککردنەوەکە 24 کاتژمێری پێدەچوو و دوای 48 کاتژمێریش دەست بە دابەشکردنەوەی ئاو دەکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە لەو بۆرییەوە ئاو دابەش بکرێت.